سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمەی کرد کە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام کردووە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمەی کرد کە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام کردووە
15 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- لە بەیاننامەیەکدا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی بەرهەمهێنان و بلاوکردنەوەی ئەو فیلمەی کردووە کە لە یازدەی سێپتامربدا بلاوکرایەوە، کە لە فیلمەکەدا سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام کراوە.

لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتووە:
\"به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمێك كه‌ تیایدا سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێ كراوه‌ ، كاردانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی له‌ جیهانی ئیسلامه‌تیدا لێكه‌وتۆته‌وه‌ ، ئێمه‌ هه‌ر سوكایه‌تیه‌ك به‌ پیرۆزییه‌كانی ئایین، كه‌ هه‌ست و سۆز و باوه‌ری مرۆڤه‌كان بریندار ده‌كات، ئیدانه‌ ده‌كه‌ین ، وه‌ك چۆن هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كیش كه‌ له‌ دژی به‌ها و بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وە\""
پێویسته‌ هه‌مووان رێز له‌ به‌ها و پیرۆزییه‌ ئاینیه‌كانی یه‌كتری بگرن و خۆیان له‌ كار و كاردانه‌وه‌ی توندوتیژی بپارێزن كه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئاینیه‌كان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانن .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان"
Top