سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقیه ده‌كات
له دیدارێكدا ، گفتوگۆكرا له باره‌ی پێشهاته سیاسییه‌كان و كاریگه‌ری قه‌یرانی ئێستای وڵات له سه‌ر ئاینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ریشه‌یی بۆ ئه‌و قه‌یرانه كه بوه‌ته هۆی لێكترازانی شیرازه‌ی نیشتمانی .
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ، زۆر به وردی خراپی ره‌وشی ئه‌منی وڵات خرایه به‌رباس له چوارچێوه‌ی چڕی ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وه و كاره تیرۆریستیه خوێناویانه‌ی كه دژ به هاوڵاتیان ئه‌نجام ده‌درێن و تیشكیش خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی ئاڵۆزی سوریا و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان .
