بۆ كۆنترۆڵ كردنی ده‌رمان و په‌ره‌پێدانی تاقیگه‌كانی كۆنترۆڵی ده‌رمان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی ئیمزا كرد
له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌بوون و له‌هوتێل رۆتانا ئه‌ربیل به‌رِێوه‌چوو، رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم رای گه‌یاند، ئیمزاكردنی ئه‌و گرێبه‌سته بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانى كه‌رتى ته‌ندروستى له كوردستان، له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌ست كراوه به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى بازارِی ده‌رمانی كوردستان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆلى جۆرى ده‌رمان كرد، له ئه‌نجام ده‌ركه‌وت كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆلى جۆرى له هه‌رێم ناتوانى بازارِه‌كانى كورستان كۆنترۆڵ بكا و پشكنینى ته‌واو بۆ ده‌رمانه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه گرێبه‌ستێك له گه‌ڵ كۆمپانیاى(FDAS) كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر ده‌رمانێك له‌مه‌ودوا هاورده‌ی كوردستان بكرێ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه له‌رێگه‌ی كۆنترۆڵی جۆریه‌وه پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌گه‌ر یاسایی بوو ، له‌كاتى هێنانى ده‌رمان پێویسته له كۆگایه‌ك دابندرێ و رێگه نادرێ بفرۆشرێ تا له‌تاقیگه‌ی كۆمپانیاى (FDAS)له‌به‌ریتانیا پشكنینى بۆ نه‌كرێت ، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو رێگاى پێده‌درێ و به پێچه‌وانه‌وه ده‌رمانه‌كه ره‌وانه‌ى شوێنه‌كه‌ى خۆى ده‌وكرێته‌وه یاخۆ له‌ناو ده‌بردرێ.
دواتر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گوته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: ئه‌و گرێبه‌سته‌ى ئه‌مرۆ له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و كۆمپنایاى(FDAS)به‌ریتانى ئیمزا كراوه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵه و به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنى كوالیتى كۆنترۆڵى ده‌رمانه له هه‌رێمى كوردستان و دابین كردنى ئامێرى پێویسته بۆ راهێنانى كارمه‌ندنى خۆمان تاكو له‌مه‌ودوا خۆیان بتوانن ئه‌و كاره‌ى به‌رێوه‌ببه‌ن.
\" له‌مه‌ودا هێنان و هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنى ده‌رمان به چاودێرى ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك دڵنیا بن له باشى ده‌رمانى و نه‌مانى گه‌نده‌ڵى له‌و كه‌رته، ساڵانه رێكخراوی ته‌ندروستی دنیایی 4 ترلیۆن دۆلار و حكوومه‌ته‌كانی دنیا 75 ملیار دۆلار له‌كه‌رتی ته‌ندروستی خه‌رج ده‌كه‌ن، رێژه‌ی 25% ی ئه‌و برِه پاره‌یه گه‌نده‌ڵی تێیدا ده‌كرێ\""بارزانی گوتی.
راشیگه‌یاند، ئێمه رێگا به هیچ كه‌سی و كۆمپانیایه‌ك ناده‌یه‌ن ده‌رمانى خه‌راپ بهێنێته ناو كوردستان و ژیان و ته‌ندروستى خه‌ڵك تێكبدات، له‌و باره‌یه‌وه حكومه‌ت زۆر جددیه سزاى ئه‌وانه بدات ، چونكه له‌لاى ئێمه ژیانى خه‌ڵك گرنگتره له قازانجى نائاسایی هه‌ندێك بازرگان، هه‌روه‌ها گرنگی به‌باشتركردنی چاودێری خواردن و شوێنه گشتییه‌كانیش ده‌ده‌ین.
گوتیشی، به‌پێی زانیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رێژه‌ی 75% ی پاشماوه‌كان، پاشماوه‌ی خوراكن بۆیه نابێ خۆراك فرێ بده‌ین."
