پەکەکە: لە چوار مانگی ڕابردوودا، 1035 سه‌ربازی سوپای تورکیا و 101 چەکداری پەکەکە کوژراون
ئەم لێدوانەی ئەو گوتەبێژە وەڵامێکە بۆ سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا کە ڕایگەیاندبوو سوپای وڵاتەکەی ٣٧٣ چەکداری پەکەکەی کوشتووە.
دۆغان رایگه‌یاند که رۆژانه ئه‌نجامی چالاکییه‌کانیان به رای گشتی راده‌گه‌یه‌نن و دەڵێت کە له دوو مانگی دواییدا ئۆپه‌راسیۆنی چەکدارانیان ده‌ستی پێکردووە و به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له شارۆچکه‌ی ئهلیکی سه‌ر به شاری شڕنا‌خ ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ختیار دۆغان، بۆ ماڵپەڕی فیرات نیوز – نزیک لە پەکەکە - ڕوونی کردەوە: له ماوه‌ی (4) مانگی دواییدا ده‌توانین به ئاشکرا بڵێین سوپای تورک (160) جار ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی، (63) ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورک‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بریندار بوون، زیانێکی زۆر به‌ر گونده‌کان که‌وت. (225) جار به کۆبرا، تانک و تۆپ هێرشی ناوچه‌کانی کردووه.\"
بەپێی زانیارییەکانی ئەو، وەک وەڵامێک بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا، هێزەکانی پەکەکە له (4) مانگی رابردوودا (303) چالاکیی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه، بەڵام ئه‌نجامی (120) چالاکییان روون نه‌بۆته‌وه، ئه‌وانه‌یشی که روون بۆته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و (4) مانگه‌دا (1035) سه‌رباز و پۆلیس کوژراون، (477) سه‌رباز و پۆلیسی تر بریندار بوون. (11) کۆپته‌ری جۆری سکۆرسکی له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه تێکشکێنراون، هه‌روه‌ها (101) چەکداریشیان کوژراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی HPG دوێنێ رایگه‌یاندبوو که له چالاکیی چەکدارانیاندا له 9ی ئه‌یلوولدا له شه‌مزینان (23) و له ئه‌لکێ (4) سه‌رباز کوژراون و هه‌روه‌ها زیاتر له (20) سه‌ربازی تر بریندار بوون و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیدا گرتووه."
