زیاتر له‌نیوه‌ی ده‌رمانخانه‌كانی گه‌رمیان لێپێچینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت

زیاتر له‌نیوه‌ی ده‌رمانخانه‌كانی گه‌رمیان لێپێچینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت
10 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌ركان محه‌مه‌د وته‌بێژی لیژنه‌ی چاودێری كردنی كۆگاو ده‌رمانخانه‌كانی كه‌لار رِاگه‌یاند: پاش پێكهێنانی لیژنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی كه‌لار و داواكاری گشتی گه‌رمیان و ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌وه‌ سه‌رجه‌م ده‌رمانخانه‌كانی كه‌لار پشكنینیان بۆ كراوه‌.
هه‌روه‌ها گوتی: 21ده‌رمانخانه‌ مه‌رجه‌كانی فێنكردنه‌وه‌و جامخانه‌ تێیدانه‌بووه‌و سزا دراون، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تیش 16 ده‌رمانخانه‌ی تر داخراوه‌.
Top