به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی ته‌رمى خوالێخۆشبوو شه‌مسه‌دین موفتى له‌شارى هه‌ولێر به‌خاكسپێردرا
هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا له‌رِێورِه‌سمێكدا له‌مزگه‌وتى ێه‌واف له‌شارى هه‌ولێر به‌به‌شدارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌سكرتێرو سه‌رۆكى حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان و وه‌زیران و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تى و رووناكبیران و مامۆستایانى ئایینى و خزمان و دۆستانى ، ته‌رمى خوالێخۆشبوو به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگاى به‌رِێكراو له‌گۆرِستانى تایبه‌ت به بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌گۆرستانی باداوا له‌شارى هه‌ولێر به‌خاكسپێردرا .
پاشان به‌رِێز سیداد بارزانى نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گوته‌یه‌كیدا به‌ناوى سه‌رۆكى كوردستان پرسه‌و هاوخه‌مى خۆیانى به‌بنه‌ماڵه‌ى موفتى راگه‌یاند.
دواتر د.ئه‌رسه‌لان بایز له‌وته‌یه‌كدا ستایشی مێژووی خه‌باتی ئه‌و خه‌باتگێرِه مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مانی كردوو رایگه‌یاند: باشترین هه‌لسه‌نگاندن و باسكردن له‌ژیان وخه‌باتی خولێخۆشبوو شه‌مسه‌دین موفتی نامه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لاله كه‌گوزارشت له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی خه‌بات وژیانی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌و ناخی هه‌موو لایه‌كمان ده‌كات بۆیه ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لالی خوێنده‌وه كه باس له‌قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی كاك شه‌مسه‌دین موفتی ده‌كات له‌شۆرشه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا.
خواڵخۆشبوو شه‌مسه‌دین موفتى له‌ساڵى 1933 له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى نیشتمانپه‌روه‌رو ئایینى گه‌وره‌ى شارى هه‌ولێرو ناسراوى كوردستان له‌قه‌لاَى هه‌ولێر له‌دایكبووه‌و كورِه بچووكى محه‌مه‌د موفتی و مامى عه‌دنان موفتى سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستانه . خوالێخۆشبوو له‌رۆژى 5/9/2012 له‌هۆڵه‌ندا بۆ یه‌كجاره‌كى دله‌َ گه‌وره‌كه‌ى له‌لێدان كه‌وت و ماڵئاوایى له‌خزمان و دۆستانى كرد.
