سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانیی عیراق ده‌كات
له‌و دیداره‌دا ، بارودۆخی سیاسی ئه‌مرۆی عیراق تاوتوێكرا له هه‌موو گۆشه نیگاكانیه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌رووی پرۆسه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه جیاجیاكانی به‌شداربووی كایه‌ی سیاسی بونه‌ته‌وه .
گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیش دوپاتكرایه‌وه به ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی كه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و كاری هاوبه‌ش له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا زامنبكات ئه‌ویش به پابه‌ند بوون به‌و ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و كارنامه پێشنیازكراوه‌كان .
