لەم مانگەوە 4 هەزار و 650 حاجی لە هەرێمەوە بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون

لەم مانگەوە 4 هەزار و 650 حاجی لە هەرێمەوە بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
9 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- بەڕێوبەری گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە 28ی ئەم مانگەوە 4 هەزار و 650 حاجی لە هەرێمەوە بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون.
سەڵاح شێخ فەتاخ نەقشبەندی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بڕیارە لە 28ی ئەم مانگەوە گەشتی حاجییان بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەست پێ دەكا و لە هەرێمی كوردستانیشەوە 4 هەزار و 650 حاحی بەڕێ دەكەون.
نەقشبەندی لەبارەی گرفتی گەشتی حاجیان گوتی، ئەمساڵ وەرگرتنی ڤیزای سعوودیە زۆر سەخت بوو، چونكە ساڵانە بۆ حەجكردن ڤیزای كوێت وەردەگیرا كاركە زۆر ئاسان بوو، بەڵام ئێستە زۆر قوڕس بووە، دەبێ ناسنامە و ناوی حاجیان بە كۆپی رەوانە بكەین و هەر حاجییەك نەخۆش كەوێ یان نەتوانێ حەج بكا، وەزارتی ئەوقافی هەرێم ناتوانێ كەسێكی تر لە شوێنی بنێرێ.
زیاتر گوتی، داوامان لە هاووڵاتیان كردووە هەر كەسێكیان گلەیییان لەو كۆمپانیایە هەبوو كە دەیگوازێتەوە بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، دەتوانێ سكاڵای لەسەر تۆمار بكا و پاشان لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێ.
Top