پەكەكە: سەرۆكى ڕێكخستنى ئاكەپە لە هەكارى لاى ئێمە گیراوە

پەكەكە: سەرۆكى ڕێكخستنى ئاكەپە لە هەكارى لاى ئێمە گیراوە
9 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- هێزى پاراستنى گەل (هەپەگە) كە باڵى سەربازى پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە)یە ڕاى گەیاند، عەبدولمەجید تارهان سەرۆكى ڕێكخستنى پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار (ئاكەپە)/ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆك وەزیرانى توركیا سەرۆكایەتی دەكا/ لە هەكارى لاى ئێمە گیراوە.
تارهان كە یەكشەمى ڕابردوو لەلایەن هەپەگە دەستبەسەر كرابوو، ئێستە لەلاى ئەوان هاتووەتە گرتن، ئاژانسى \"فورات\"" نێزێك لە پەكەكە دوێنێ شەموو گواستییەوە.
ئاژانسەكە بەپشتبەستن بە ڕاگەیەنراوێكى ناوەندى ڕاگەیاندنى هەپەگە ئاماژەى دا، لە 2ى ئەیلوول/سێپتێمبەرى ڕابردوو عەبدولمەجید تارهان سەرۆكى ڕێكخستنى ئاكەپە لە هەكارى كە پارێزەرە و دوو خولە سەرۆكایەتى ڕێكخستنى ئەو پارتە دەكا لە هەكارى، لەلایەن هێزەكانى گەریلا دەستبەسەر كرا و دواتر هاتە گرتن.

-ئاكانيوز"
Top