كەركووك.. لە ٢ تەقینەوەی جیادا ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قووربانی

كەركووك.. لە ٢ تەقینەوەی جیادا ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قووربانی
9 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە ناوچەی كەیوانی باكوری رۆژئاوای كەركووك، حەوت كەس كوژران ‌و 23یش بریندار بوون.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، سەعات حەوتی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، تیرۆریستان ژمارەیەك هاووڵاتییان کردنە ئامانج کە سەرقاڵی مامەڵەكانیان بوون بۆ وەرگرتنیان لە هێزی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكان.
بەپێی زانیارییە بەراییەکانی سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی كەیوان کە سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوورە، بە هۆی تەقنەوەکەوە، تائێستا حەوت كەس گیانیان لە دست داوە و 23ی تریش بریندار بوون.
هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی دیکەی مینڕێژکراو لە دەروازەی ناوچەی پیشەسازی حەویجە تەقییەوە و بووە هۆی برینداربوونی چوار كەس كە سێیان پۆلیسن.
هەینیی رابردوویش زنجیرەیەك تەقینەوە حوسێنییەكانی لە كەركووك كردە ئامانج و بە هۆیەوە ژمارەیەک لە هاووڵاتیان کوژران و بریندار بوون.

-PNA
Top