شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت
شاندی كوردستان له‌م سه‌ردانه‌یدا كه هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، چه‌ندین دیدار له‌سه‌ر ئاستی به‌رز ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی له كۆشكی سپی و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه، به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی، هه‌روه‌ها چاوی به ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پێرانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت.
هه‌ر وه‌ها بڕیاره شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی چه‌ندین ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی هزری بكات و كۆڕ و كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ست به ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم ساز بكات و له دانیشتنه‌كانیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و دامه‌زراوه حكوومیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بخاته به‌رباس، وێڕای خستنه رووی بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی.
له ئه‌جێندای ئه‌م سه‌ردانه‌شدا، شاندی هه‌رێم دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردستانی ساز ده‌كات كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین.
