فه‌لاح مسته‌فا: لامان سه‌یره هه‌موو کاتێک حکوومه‌تی ناوه‌ند له‌جیاتی به‌پرسانی ئه‌مریکا ده‌دوێن
فه‌لاح مسته‌فا، گوتی: شاندی ئه‌مریکایی جه‌ختیان کرده‌وه ئه‌وه‌یه که به پێی ده‌ستوور کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت، لامان سه‌یره له به‌غدا هه‌میشه حکومه‌تی ناوه‌ند هه‌موو کاتێک به ناوی حکومه‌تی ئه‌مریکا خاڵه‌کان ده‌خه‌نه روو وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌غدا و ئه‌مریکا یه‌ک هه‌لوێستیان هه‌بێ، پێمان خۆشه که ئه‌مریکا خۆیان هه‌ڵوێستی خۆیان بلێن و روونی بکه‌نه‌وه نه‌ک حکوومه‌تی به‌غدا باس له هه‌ڵوێسته‌کانیان بکا. ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌مریکا و شانده ئه‌مریکاییه‌کان بۆ ئێمه جه‌ختی ده‌که‌نه‌وه پابه‌ندبوون به پێوه‌ندی دریژ خایه‌نه و ئه‌وان پشتیوانی له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی له عێراق ده‌که‌ن و به گه‌رانه‌وه‌ش بۆ ده‌ستوور هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گوتی: سه‌باره‌ت به‌و پێشانگایه‌یه که له بواری نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته‌وه، هه‌ندێک ده‌نگۆ هه‌یه که ده‌ڵێن چونکه کێشه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، هه‌ندێک کۆمپانیا له‌وانه \"شیڤرۆن و گاز پرۆم و تۆتاڵ\""به‌شداری ناکه‌ن. پێم خۆشه شتێک روونی بکه‌مه‌وه مه‌رج نییه هه‌ر پێشانگایه‌ک که که‌رتی تایبه‌ت ده‌یکاته‌وه، هه‌موو کۆمپانیا گه‌وره‌کان به‌شداری بکه‌ن، چونکه ناوی کۆمپانیاییه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک \""شیڤرۆن و ...هتد\"" هێنده گه‌وره‌یه پێویست ناکا له‌و جۆره پێشانگایه به‌شدار بن. ئه‌وانه پێشتر هاتوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان و بڕوایان به سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه.
فه‌لاح مسته‌فا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد، خوازیارین ئه‌و که‌سانه‌ی ئاشنا و شاره‌زا نین له‌و باسانه، با به شداری نه‌کردنی ئه‌و کۆمپانیا گه‌ورانه نه‌که‌نه پرسێک و بیفرۆشن به‌سه‌رماندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره کۆمپانیاکانی جیهان بروایان به سیاسه‌ت و سه‌قامگیری هه‌رێم هه‌یه و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر کاره‌نیان و کاره‌کان بۆ پێشه‌وه ده‌روات و سیاسه‌تمان سه‌لماندوویه‌تی که پێشکه‌تووه.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گوتی؛ ئه‌وه‌ی به ئێمه راگه‌یه‌نراوه له‌باره‌ی هه‌ڵویستی ئه‌مریکا له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گاز ئاشکرایه و ده‌ڵێن با به گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستور پرسه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی کاری کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وت ده‌ڵین، ئه‌و پرسانه تایبه‌تن به بواری که‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وانه کۆمپانیای تایبه‌تن و خۆیان بریاری خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌کیش له نێوان کوردستان و حکومه‌تی به‌غدادا هه‌بێت، ئه‌وه بۆ ئیمه‌یه چاره‌سه‌ی بکه‌ین. کۆمپانیاکان بریاری خۆیان داوه له هه‌رێم بوونیان هه‌بێت و کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌لام به‌داخه‌وه به‌غدا ده‌یهه‌وێ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکا لێدوان بدا که گوایه ئه‌مریکا پشتیوانی هه‌ڵوێستی به‌غدا ده‌کات. هه‌لوێست و سیاسه‌تی به‌غدا ئه‌و کاته راست ده‌بێت که له ئه‌نجومه‌ی وه‌زیران به کۆی ده‌نگ بڕیار بدرێت و گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستور سه‌نگی مه‌حه‌ک بێت و هه‌موو بریاره‌کان به به‌شداری هه‌مو لایه‌نه‌کان بێت، نه‌ک بریاری تاکره‌وی و تاک لایه‌نانه که به‌سه‌ر هه‌موو عیراقییه‌کان بسه‌پێندرێ.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێ، قه‌واره‌یه‌کی شه‌رعی و ده‌ستورییه و دان پێدانانی نێوده‌وله‌تی هه‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری نوێ عێراقدا، بۆیه ناکرێ به‌غدا رێگه له هه‌ریم بگرێ که پیوه‌ندی خۆی له‌گه‌ل جیهانی ده‌ره‌وه رابگرێت. "
