له‌رێگه‌ى مانگى ده‌ست كرده‌وه روپێوى بۆ دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وارى ده‌شتى هه‌ولێر ده‌كرێت
له سه‌ره‌تادا حه‌یده‌ر حسێن ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه كه بۆ یه‌كه‌مین جار و دواى 50 ساڵ له عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له رێگاى مانگى ده‌ستكرده‌وه له لایه‌ن زانكۆى هارڤاردى ئه‌مریكى و تیمێكى هاوبه‌شه‌وه رووپێوى بۆ دۆزینه‌وه‌ى شوینه‌واره‌كانى ده‌شتى هه‌ولێر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ش راگه‌یاند كه رووپێوى بۆ 1200 شوێن كراوه و له‌و ژماره‌یه زیاتر له 90 شوێنه‌وار له ده‌شته‌كانى ده‌رووبه‌رى هه‌ولێریان دۆزیته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى كه دۆزراونه‌ته‌وه مێژووه‌كانیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ پێش زاین.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیدا جه‌یسۆن ئۆر سه‌رپه‌شتیارى ئه‌و پرۆژه‌یه به ئامێرى داتاشۆ چۆنێتى رووپێوى كردنى ده‌شته‌كانى هه‌ولێر له رێگاى مانگى ده‌ستكرده‌وه روونكرده‌وه ووتى: تیمه‌كه‌مان له ماوه‌ى 5 ساڵدا رووپێوى بۆ 3200 كم ده‌كه‌ن كه له ئێستادا 93 شوێنه‌وار دۆزراوه‌ته‌و كه 88 هه‌ڵنه‌كنراوه، خه‌رجى هه‌موو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له سه‌ر ئه‌ركى زانكۆى هاۆڤاردى ئه‌مریكیه كه ته‌نها پێداویسته‌كان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌ولێره‌وه دابین ده‌كرێت، ئه‌و تیمه‌ش له شوێنه‌وارناسانى ئه‌مریكى و كه‌ندى و فه‌ره‌نسى و هۆڵه‌ندى پێكدێن.
