سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا ده‌كات
له دیدارێكدا ، شانده‌كه‌ی قوتابیان وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ، ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌یان كرد كه له گشت بواره‌كاندا به‌دی ده‌كرێن و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شیان بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه كه گه‌رانه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌راوردكردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه .
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانی به‌خێرهاتنی شانده‌كه‌ی كرد و له بایه‌خی ئه‌و جۆره سه‌ردانانه دوا بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی هه‌رێم و ناوچه‌كه بن .
هه‌روا سه‌رۆك بارزانی پوخته‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به درێژایی مێژوو دووچاری گه‌لی كوردستان ببوه‌وه و ئه‌و پرۆسه ئاوه‌دانیه‌ی كه ئێستا به خۆیه‌وه ده‌یبینێت.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا شاندی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد په‌یوه‌ند به ئایندهی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌رێزیشیان به‌و په‌ڕی راشكاوییه‌وه وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی دایه‌وه .
