فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه دیپلۆماتكاران له‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگر‌و یاریده‌ده‌رانی به‌رپرسی فه‌رمانگه ئاماده‌بوون، فه‌لاح مسته‌فا ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ی راگهیاندو گووتی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌یه له‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ته‌نگژه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی به‌تایبه‌ت وڵاتی سوریا و چه‌ند پرسێكی گرینگی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیه‌كان و پێشووه‌چوونه سیاسی و ئابووریه‌كان.
به‌رێزیان باسی له رۆلی كورد كرد له بونیاتنانه‌وه‌ی عیراق و داڕشتنی ده‌ستوور و په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می دیموكراسی و پێكهێنانی سوپای عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای كاری هاوبه‌ش. هاوكات باسی له ته‌نگژه سیاسیه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن و رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كرد وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت. له‌م رووه‌وه گووتی: به داخه‌وه حكومه‌تی ئێستای عیراق پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بوو كه له رێكه‌وتننامه‌كان واژوو كراوه، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ حوكمی تاكڕه‌وی.
هاوكات باسی له‌و قه‌یرانانه كرد كه به‌هۆی بڕیار‌و ره‌فتاری تاكڕه‌وانه‌ی حكومه‌تی به‌غدا دووچاری ناوچه دابڕاوه‌كان بووه. له‌م رووه‌وه گووتی ده‌ستوورو میكانزمی گونجاو له‌به‌ر ده‌سته بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه دابڕاوه‌كان، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵ نایه‌وێ پرسی ئه‌و ناوچانه یه‌كلا ببنه‌وه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه سه‌باره‌ت به زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی تواناكان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به گشتی و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی و گووتی: له ماوه‌ی رابڕدوو دا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵا‌و شاندی دیپلۆماسی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روونی ئه‌و پێشووهچوونانهن.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌و چالاكیانه كرد كه كونسوڵگه‌ری وڵاتانی بیانی له‌ماوه‌ی رابردوو له پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌نجامیانداوه، ده‌ست خۆشی له هه‌ر هه‌نگاوێك كرد كه ده‌بێته هۆی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان. هاوكات پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتی تازه‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌رپرسی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كۆریا و به‌رپرسی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌رێم كرد و به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌لاح مسته‌فا باسی له بارودۆخی ئه‌مرۆی هه‌رێم و عێراق كرد و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له مه‌ڕ رووداوه‌كانی ئه‌م دووایه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدای بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و گوتی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه كاری بۆ بونیادنانی عیراقێكی فیدراڵی و دیموكراتی و فره‌یی كردووه و هه‌وڵی به‌رده‌وامی داوه بۆ به‌دیهینانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق. به‌لام به‌داخه‌وه ده‌بینین هه‌وڵ ده‌درێت عێراق هاوكێشه سیاسیه‌كانی عیراق هاوسه‌نگی له‌ده‌ست بدات و كێشه‌كان ئاڵۆزتر بكرێن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان تیشكی خسته سه‌ر پرسی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم و گووتی هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری په‌ره‌پێدانی نه‌وت هه‌ڵیهێناوه یاساییه‌و به‌پێی ده‌ستووری عیراقی فیدڕاڵه، هاتنی چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌كی جیهانی له بواری نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روونه كه كه كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسا‌و ده‌ستووره. هه‌روا گووتی دووباره ههناردنهكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه نیاز پاكی حكومه‌تی هه‌رێم نیشان ده‌دات بۆ باشكردنی باری ئابووری عیراق و چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت و غاز.
دواتر به‌ڕێز جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تیشكی خسته سه‌ر جولاندنی هێزی سوپای عیراق له هه‌ندێ ناوچه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت ناوچه زوممار. هه‌روه‌ها گوتی: به هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم و دۆسته‌كانمان توانیمان رێكه‌وتنێكی 7 خاڵی واژوو بكه‌ین ، به‌ڵام دوای دوو رۆژ له ئیمزاكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه لایه‌نی عیراقی په‌شیمان بووه‌وه له دوو خاڵی رێكه‌وتنه‌كه و رازی نه‌بوو و ئێمه‌ش له‌به‌ر نیاز پاكی رازیبوون به پێنچ خاڵی رێكه‌وتنه‌كه و ئه‌ویش بریتی بوون له كشاندنه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان و پاشه‌كشێ كردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی سوپاسی عیراق هه‌ر یه‌ك به ئارسته‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها یاوه‌ر باسی له دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌ی باشووری دیجله كرد و روونیكرده‌وه كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێكه‌وتنێكه چونكه مه‌به‌ستیان له دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌یه كۆنترۆڵكردنی ناوچه دابڕاوه‌كانه كه له ئه‌نجامی دا ده‌بێته هۆی به‌رپاكردنی ئاڵوزی و پشێوی و ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شهر له‌م ناوچانه و ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و تاكڕه‌وانه كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌ڕێگای دیاڵۆگ و دانوستان و رێگرتن له به‌رپابوونی هه‌ر شه‌رێكی نه‌خوازراو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به‌غدا له دورستكردنی ئه‌م فه‌رمانده‌یه.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كرد له نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و یونامی بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان هه‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه بۆ ئه‌م كێشه.
له كوتایی وته‌كانی دا جه‌بار یاوه‌ر باسی له‌و هه‌نگاوانه‌ی كرد كه له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گرتنه‌به‌ری له دوای بێ سوودبوونی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به رێگای ئاشتی و دیاڵۆگ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌ی باشووری دیجله له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا دیپلۆمات و نوێنه‌رانی ووڵاتانی بیانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد كه به‌پێی ده‌رفه‌ت و له‌كاتی گۆڕانكارییه‌كان كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات چه‌ندین پرسیار و تێبینی له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ئاراسته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگ كران كه په‌یوه‌ست بوون به یاسای نه‌وت و غاز و هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌مه‌ڕ بارودۆخی سوریا و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
