ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق یه‌که‌مه‌کانی قۆناغی ئاماده‌یی هه‌رێمى خه‌ڵاتکرد
له مه‌راسیمێکدا که به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ک له راوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو، دیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق به‌سه‌ر یه‌که‌مه‌کانی قۆناغی ئاماده‌یی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان له به‌شه‌کانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی دابه‌شکرا.
د. عه‌لا مه‌کی سه‌رۆکی لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراقی وته‌یه‌کدا ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیه سه‌رکه‌وتووانه کرد‌و پاڵپشتی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانی توانای قوتابییه سه‌رکه‌وتووه‌کان له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی عێراقدا دووپاتکرده‌وه.. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زیاد عه‌بدولقادر راوێژکاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی وه‌زیری په‌روه‌رده وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد‌و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له قۆناغه‌کانی داهاتووی خوێندنیاندا، سوپاسی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقیشی کرد بۆ خه‌ڵاتکردنی ئه‌م قوتابی و خوێندکاره سه‌رکه‌وتووانه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج به‌ناوی لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و قوتابیانه دووپاتکرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستێکی زانستی به‌رزدا خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه بکه‌ن.
