پەكەكە ڕەتی دەكاتەوە ئێران هاوكاریی بكات
گوتەكانی (ئەحمەد دەنیز) پاش ئەو پرسیارە هات كە گوایە ئەوان بۆ ئەو هێرشەی ئەم جارە بۆ ناوچە كوردییەكانی كوردستانی باكوور دەستیان پێ كردووە یارمەتی لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وەردەگرن، بەڵام ناوبراو گوتی: \""توركیا هەر جارەی بە شتێك ئێمە تۆمەتبار دەكات، جارێك دەڵێت ئیسڕائیل یارمەتییان دەدات، جارێك دەڵێت سووریا و ئێستایش دەڵێت ئێران.\""
(ئەحمەد دەنیز) ڕوونیشی كردەوە كە تەواوی ئەو شتانە ناڕاستن و ئەوان یارمەتی لە میللەتی خۆیان وەردەگرن و بە هێز و بازوو و خوێنی شەهیدەكانیان توانیویانە ئەو شوێنانە ئازاد بكەن.
بە گوتەی سەرچاوەكانی پارتیی كرێكارانی كوردستان و بەپرسانی ناوچە كوردییەكان لە كوردستانی باكوور، ئێستا نزیكەی 400 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی پاراستنی گەلدایە.
هێزەكانی پاراستنی گەل كە باڵی سەربازیی (پەكەكە)ـیە، ئاماژەیان داوە كە لە مانگی ڕابردوودا (182) چالاكییان ئەنجام داوە و لە كۆی ئەم چالاكییانەدا، (400) سەربازی تورك و هەروەها (31) كەسیش لە هێزەكانی پەكەكە كوژراون."
