جه‌بار یاوه‌ر: دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، کێشه‌ی گه‌وره له ناوچەکه‌دا دروست ده‌کات
ئێواره‌ی دوێنێ، سێشه‌ممه، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیر و جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه و پارێزگار و به‌رپرسانی پارێزگا و ئێداره ئه‌منیه‌کانی که‌رکووک کۆ بۆوه و باردۆخی که‌رکووک و ناوچه دابرێنراوه‌کان تاوتوو کرا.
دوای کۆبوونه‌وه‌که، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لێدوانێکدا، گوتی: بابه‌تی سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌که له باره‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته بوو که ئێستا له که‌رکووک دروست بووه و ئه‌و بڕیاره‌ی که له لایه‌ن نووری مالیکییه‌وه بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ده‌رچووه.
جه‌بار یاوه‌ر، گوتی: به‌پێی بڕیاره‌که‌ی مالیکی، ئه‌م فه‌رمانده‌ییه هه‌موو چالاکییه‌کانی ئه‌منی و سه‌ربازیی ئه‌م ناوچانه که ئه‌رکی وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و به‌رگرین، له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌مه‌ش دژ به‌و بنه‌مایانه‌یه که پێشتر له 15 خاڵدا له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی کارکردن له ناوچه دابڕێنراوه‌کاندا له‌سه‌ری رێک که‌وتووین.
ئه‌مینداری وه‌زارتی پێشمه‌رگه، گوتی: سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکووک هۆشداریی ئه‌وه‌یان دابوو که ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌ییه دروست بکرێت، کێشه‌یه‌کی گه‌وره له ناوچەکه‌دا دروست ده‌کات و ناوچه‌که به‌ره‌وه ئاڵۆزیی زیاتر ده‌بات.
جه‌بار یاوه‌ر، هه‌روه‌ها گوتی: پێشترێ له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه به‌ڵێنی درابوو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه دروست نه‌کرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پڕێکدا ئاگادار کراینه‌وه له 31/7/2012 به ئیمزای مالیکی، فه‌رمانی دیوانی بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌ییه‌که ده‌رکراوه.
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌ره‌گه‌ی کوردستان، گوتی: وه‌ک سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بنه‌ڕه‌ته‌وه دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و وا لێکی ده‌ده‌ینه‌وه که ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئاسایش له ناوچەکه سه‌قامگیر بکات، به‌ره‌و ئاڵۆزیی زیاتری ده‌بات، بۆیه هه‌موو شێواز و رێکارێکی یاسایی و ئیداری و جه‌ماوه‌ری و رێکاری دیکه‌ش ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له‌و ناوچه‌یه جێگیر نه‌بێت. به تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که ئاڵۆزییه‌ک له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌م فه‌رمانه‌دا بچێته‌وه و هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه."
