سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
له دیدارێكدا ، كه به‌رێزان ئاشتی هه‌وارمی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و د.فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، كار و ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سیاسی نێوان ئه‌مریكا و عیراق كه به پێی رێككه‌وتننامه ستراتیژییه‌كه‌ی ساڵی 2008 له نێوانیاندا مۆركراوه به مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌تی ستراتیژی خرایه به‌رباس و له‌م رووه‌وه یاریده‌رده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه گوێبیستی بیروبۆچوونه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بوو سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی چاكسازی پێویست له عیراق و ناوچه‌كه‌دا .
سه‌رۆك بارزانی له بایه‌خی ئه‌م دوو ته‌وه‌ره دواو رایگه‌یاند كه كێشه‌ی هه‌رێم و گشت عیراق پابه‌ند نه‌بوونه به ده‌ستوور و ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ی كه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراقدا ئیمزا كراون ، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌دا راوێژ بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییه. وه‌كو گه‌لی كوردستان ئێمه پابه‌ندی ده‌ستوور و رێككه‌وتننه‌كانین و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه نابین كه ده‌ستوور پێی داوین ، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت شه‌راكه‌ته ئه‌وا شه‌راكه‌ته‌كه دیاره ئه‌رك و مافی هه‌ر لایه‌نێكیش دیاره ، ناكرێ هه‌موو رۆژ به‌ركه‌وتی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق وه‌كو كارتی فشار به‌كار بهێنرێ ، یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفته‌كان په‌نا ببرێته به‌ر به‌كارهێنانی هێز ، ئه‌م فه‌رهه‌نگه و عه‌قڵیه‌ته ده‌بێ له عیراقی نوێ‌دا كۆتاییان پێ بێت و كه‌سیش خۆی به سه‌ر عیراقدا نه‌سه‌پینێ چونكه عیراقی نوێ مۆڵكی هه‌موو پێكهاته‌كانه به خوێن ئه‌م عیراقه‌ی ئێستا دروست بووه و گه‌لی كوردستانیش رۆلێكی سه‌ره‌كی بینیوه له دامه‌زراندنی ئه‌و عیراقه‌دا . ئێمه رێنه‌داین پاش كیماباران و ئه‌نفال و هه‌موو وێرانكارییه‌كان ئه‌و ئازادییه‌ی كه به خوێن هاتۆته‌دی لێمان زه‌وت بكرێ. له ده‌ستتوردا زۆر به روونی ئاماژه به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفته‌كان دراوه ، به تایبه‌تی له سه‌ر ناوچه دابڕێندراوه‌كان و هه‌روا سه‌باره‌ت به نه‌وت و غاز و كێشه‌كانی تر كه ئه‌گه‌ر نییه‌ت پاكی هه‌بێ زۆر به ئاسانی دێنه چاره‌سه‌ركردن ، چاره‌سه‌ركردنیش ته‌نها به قسه ناكرێ ، به‌ڵكو به هه‌نگاوی عه‌مه‌لی .
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا زۆر به بایه‌خه‌وه باس له‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و و تیشكیش خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ، به تایبه‌تی ره‌وشی سوریا‌و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و له‌م رووه‌وه‌ش یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی گوێبیستی بیروبۆچوونه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بوون.
