داهاتەكەی بۆ خێرخوازی دەبێت
لەسەر پێشنیازی بێچیرڤان بارزانی پەرلەمان و حكومەت یاری دەكەن

داهاتەكەی بۆ خێرخوازی دەبێت <br /> لەسەر پێشنیازی بێچیرڤان بارزانی پەرلەمان و حكومەت یاری دەكەن
4 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- وابڕیارە لەسەر پێشنیاری سەرۆكی حكوومەت (نێچیرڤان بارزانی) حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان لە یارییەكی دۆستانەدا بەرەوڕووی یەكتر بووەستن.
وەزیری رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوكتور (كاوە مەحموود) بە\"هەولێر\""ـی ڕاگەیاند كە بیرۆكەی یارییەكی دۆستانەی نێوان حكوومەت و پەرلەمان هیی سەرۆكی حكومەتی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی) بووە، ئەو گوتیشی هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە بووە كە هەندێك لایەنی كەرتی تایبەت تێیدا بەشدار بن و ببن بەسپۆنسەر بۆ ئەوەی داهاتەكەی بۆ كاری خێرخوازی كەڵكی لێوەربگیرێت، وەزیری ڕۆشنبیری ڕایشیگەیاند كە ئەگەری ئەوە هەیە كە یارییەكەی نێوان حكومەت و پەرلەمان یاریی تۆپی پێ بێت، و میكانیزمێكیش بۆ فرۆشتنی بلیت دەدۆزینەوە، بۆ ئەوەی پشتگیری دارایی بكرێت، بۆ ئەوەی بۆ كاری خێر بەكار بهێندرێت."
Top