ئه‌ڵمانیا پۆست كۆد له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه جۆنسۆن سیاویش ئه‌یۆ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له شاندێکی زانکۆی (جینا) ی ئه‌ڵمانی کرد .
شاندی میوان که له‌لایه‌ن به‌ڕێز (پرۆفیسۆر دکتۆر . هیکۆ شمید) سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرا وه‌کو نوێنه‌ری زانکۆی ناوبراو، به گه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ژماره‌یه‌ک له راوێژکار و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت پێشوازییان لێ‌کرا ، پاشان باس له هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی پۆست کۆد کرا له هه‌رێمی کوردستان و گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌که و جێبه‌جێکردنی به ستانداردی پێشکه‌وتووی جیهانی هاوڕا بوون و باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و زانکۆی (جینا) ی ئه‌ڵمانی کرا بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی پۆست کۆد له هه‌ریمی کوردستان که ده‌بێته خزمه‌تگوزارییه‌کی گرنگ بۆ هاووڵاتیان و بواری پۆسته‌ش له کوردستان به هۆیه‌وه ده‌توانێت تا ئاستێکی زۆر به‌ره و پێشه‌وه بڕوات .
شایانی باسه زانکۆی (جینا) ی ئه‌ڵمانی که یه‌کێکه له زانکۆ هه‌ره دێرینه‌کانی ئه‌ڵمانیا ، هه‌ڵده‌ستیت به دیازی کردنی شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی سیسته‌می پۆست کۆد تیایدا.
