له‌دوومانگی رِابردوو 89تۆن ده‌رمانی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه
له‌كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامه‌وانیدا لیژنه‌ی چاودێری كرن و كۆنترِۆڵی ده‌رمان له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌هۆڵی كۆنگره‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری كار و چالاكیه‌كانی خۆیان رِاگه‌یاند.
فه‌خره‌دین نوری به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌وانی سه‌ر به‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر و ئه‌ندامی لیژنه‌كه رِای گه‌یاند، ئێمه به‌رده‌وامین له‌كاركردن وه‌كو لیژنه‌ی پارێزگا و قایمقامیه‌تی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌دواداچوون و كۆنترِۆڵكردنی هه‌ر جۆره ده‌رمانێكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو له‌شاری هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێمه رِاسته‌وخۆ به پاڵپشتی پارێزگاری هه‌ولێر كاره‌كانمان ده‌كه‌ین له‌كاتی داخستنی به‌شێك له‌م كۆگا و شوێنانه تووشی گرفت بووینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كان، به‌لاَم ئێمه سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانمان رِووبه‌رِووی دادگا كردۆته‌وه.
هۆگر سه‌باح سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان رِای گه‌یاند،ى له 15كۆگا و شوێن له‌شاری هه‌ولێر كه ئێمه گومانمان لێ هه‌بووه ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو و نایاسایی هه‌بووه و به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌رمانیان فرۆشتووه دامان خستوون.
رِوونیشكرده‌وه: دوای سه‌ردانی مه‌یدانی لیژنه‌كه‌ی ئێمه ئێستا له‌زۆربه‌ی كۆگاكانی شاری هه‌ولێر ئه‌و ده‌رمانانه‌ی هه‌نه كوالێتیان به‌رزه، چونكه له ژێر كۆنترِۆڵی ئێمه‌دان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌كۆی 15شوێن كه له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانمان كردووه، 9 كۆگای ده‌رمان به‌پێی یاسا داخراون و ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵ كراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هه‌ڵمه‌تانه.
زیاتر وتی: له‌ماوه‌ی دوو مانگی رِابردوو له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر 89تۆن ده‌رمانی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو و ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو و رِێگه پێنه‌دراو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌نووسراوی فه‌رمی به‌رزمان كردۆته‌وه بۆ سه‌رووی خۆمان بۆ وه‌رگرتنی ئیجرائاتی یاسایی.
