پەكەكە 9 سەربازی توركی لە شیرناخ كوشت

پەكەكە 9 سەربازی توركی لە شیرناخ كوشت
3 ئەیلوول/سێپتێمبەر(گوڵان میدیا)- له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ئه‌منیی له‌ناوچه‌ی (بیت الشباب) ی سه‌ر به‌ پارێزگای شیرناخ، 9 سه‌ربازی توركیا كوژران.
له‌وباره‌یه‌وه‌ پارێزگاری شیرناخ رایگه‌یاند: سه‌عات 10 ی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كردۆته‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ئه‌منیی ناوچه‌ی (بیت الشباب) و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستبووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ 9 سه‌رباز كوژراون.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌م دواییه‌دا روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانی نێوان سوپای توركیا و باڵی چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراوه‌ به‌ (HPG) زیادیكردووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ سه‌نته‌ری شارو قه‌زاكاندا.
Top