پرسه‌نامه‌ی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بۆ کۆچی دوایی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ مامۆستا ئیبراهیم خه‌یات
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
\""بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیبراهیم خه‌یات
سڵاوی خواتان لێبێت..
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم خه‌یاتم پێگه‌یشت که رۆژی شه‌ممه 1/9/2012 کۆچی دوایی کرد، خوالێخۆشبوو که‌سێکی دڵسۆز و نشتیمانپه‌روه‌ر بوو، هه‌میشه خاوه‌ن هه‌ڵوێستی کوردانه و په‌یوه‌ست بوو به رێبازی کوردایه‌تی، وێڕای که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا کارمه‌ندێکی لێهاتووی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بوو، هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی به دنیای نووسین و وشه به‌خشی و ساڵانێکی زۆر وه‌ک نووسه‌ر و وه‌رگێڕێکی به‌توانای زمانی عه‌ره‌بی و کوردی خزمه‌تی بواری نووسین و ئه‌ده‌ب و وه‌رگێڕانی کرد.
هه‌ڵبه‌ت کۆچی دوایی که‌سێکی به توانای وه‌ک مامۆستا ئیبراهیم که به ئه‌زموونی له‌بننه‌هاتووی خۆی ده‌یان و سه‌دان قوتابی پێگه‌یاندووه و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به بواره‌کانی نووسین و ئه‌ده‌ب و وه‌رگێڕان و رۆژنامه‌گه‌ریی و راگه‌یاندن کردووه، خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و بوارانه‌ی خوالێخۆشبوو به‌بێ سره‌وتن خزمه‌تی تێدا ده‌کرد.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی یه‌که یه‌که‌تان و ته‌واوی که‌سوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیبراهیم ده‌که‌م و له یه‌زدانی گه‌وره داواکارم رۆحی پاکی به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به ئێمه و ئێوه و دۆست و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت، ئومێده‌وارم ئه‌مه دوا کۆستی بنه‌ماڵه‌که‌تان بێت و خوای مه‌زن ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه جێهێشتبێت.\""
\"" انا لله وانا الیه را‌جعون\""
فوئاد حوسێن
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
1/9/2012"
