سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ پرۆفیسۆر د. عه‌لى قه‌ره‌داغى كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ پرۆفیسۆر د. عه‌لى قه‌ره‌داغى كرد
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 1/9/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ پرۆفیسۆر د. عه‌لى قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى رابیته‌ى ئیسلامى كورد و ئه‌میندارى گشتى یه‌كیه‌تى زانایانى جیهانى ئیسلامى و شاندێكى یاوه‌رى.

له‌ دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخ و هه‌لومه‌رجى سیاسیى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان له‌ سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ و یه‌كڕیزى نێوماڵى كورد و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان وه‌ك پێویستیه‌كى ئه‌م قۆناخه‌ كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنى ره‌وشى په‌نابه‌رانى سوریا له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو و له‌م رووه‌وه‌ پرۆفیسۆر د. عه‌لى قه‌ره‌داغى ستایشى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد به‌ بایه‌خدانیان به‌و ره‌وشه‌ .
Top