لە 17و18ی مانگی داهاتوو دووەمین كۆنگرەی نەتەوەیی تاوانەكانی ڕژێم لە ژنێف دەست بە كارەكانی دەكات

لە 17و18ی مانگی داهاتوو دووەمین كۆنگرەی نەتەوەیی تاوانەكانی ڕژێم لە ژنێف دەست بە كارەكانی دەكات
مانگی داهاتوو دووەمین كۆنگرەی نێونەتەوەیی ناساندنی تاوانەكانی ڕژێمی پێشووتری عێراق لە ژنێف دەست بە كارەكانی دەكات.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فواد عوسمان، بە ئاژانس \"پەیامنێر\""ی ڕاگەیاند، \""لە 17و18ی مانگی داهاتوو لە ژنێفی پایتەختی سویسرا دووەمین كۆنگرەی بەنێونەتەوەیی ناساندنی تاوانەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق دەست بە كارەكانی دەكات\"".
ئاماژەیشی دا: لە كۆنگرەی یەكەم كە لەساڵی 2010لەلەندەن بەسترا ئێمە وەكو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریمان كرد، كە كردنەوەی پێشانگای تایبەت و ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوە تایبەت بە كیماباران كردن و ئەنفالی كورد.
عوسمان ڕوونی كردەوە: لە كۆنگرەی ژنێفیش بەهەمان شێوە وەفدێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و وەفدێكی هەرێمی كوردستان بەشداری ئەم كۆنگرەیە دەكات.
زیاتر گوتی: وەفدی هەرێم بۆ ئەم كۆنگرەیە پێكدێت لە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و ژمارەیەك لەڕاوێژكاران و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێم و چەند ڕێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی."
Top