بە هۆی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی باره‌گا سووتاوه‌کانیان، گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی یەکدی تۆمەتبار دەکەن
به‌پێی به‌دواداچوونێکی رۆژنامه‌ی \"باس\"" که له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌یدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، نه‌ده‌بوو یه‌کگرتووی ئیسلامی قبووڵی کردبایه باره‌گا سووتاوه‌کانیان له بادینان له سه‌ر بودجه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم قه‌ربوو بکرێنه‌وه و یکگرتوویش ده‌ڵێت، بۆچی گۆڕان قبووڵی کردووه له بابه‌ت باره‌گا سووتاوه‌که‌ی له هه‌ولێر، هه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
سه‌رۆکی فراکیسۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان، به رۆژنامه‌ی \""باس\""ی گوتووه: ده‌بوو یه‌کگرتوو ئه‌م پاره‌یه‌ی له‌و لایه‌نه وه‌رگرتبایه که له قه‌زیه‌که‌دا تۆمه‌تباره و چۆن حکوومه‌ت له پاراستنی باره‌گای حزب و سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتیان به‌رپرسیاره، به‌مشێوه‌یه‌ش له دیاریکردنی ده‌ستی تاوانکاران به‌رپرسیاره.هه‌ر بۆیەش ده‌بوو حکوومه‌ت ئه‌و پرسه له دادگه یه‌کلا بکاته‌وه و قه‌ره‌بووه‌که به بڕیاری دادگه بووایه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌میر سه‌لیم، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به یه‌کگرتووی ئیسلامی، ده‌ڵێت: ئه‌و پاره‌یه‌ی حزبه‌که‌ی وه‌ریگرتووه، ئاساییه و په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
سه‌میر سه‌لیم، گوتی: ئه‌ی بۆچی کاتێک گۆڕان بۆ قه‌ره‌بووی باره‌گاکه‌ی هه‌ولێری، 500 ملیۆنی دیناری وه‌رگرت، به‌و شێوه‌یه چاوه‌ڕوان نه‌بوو؟
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئسیلامی، شوان رابه‌ر، له وه‌ڵامی رۆژنامه‌ی باس‌دا، ده‌ڵێت: قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی سووتاندنی باره‌گای لایه‌نه‌کان له لایه‌ن ده‌سته‌ڵات و بودجه‌ی حکوومه‌ت حه‌رامه و به نایاسیی ده‌زانین.
شیاوی ئاماژه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی باره‌گا سووتاوه‌که‌ی له هه‌ولێر 350هه‌زار دۆلار واتا 500ملیۆن دیناری له حکوومه‌ت وه‌رگرتووه و یه‌کگرتووی ئیسلامی‌یش له به‌رانبه‌ر سووتانی باره‌گاکانی له بادینان، نزیکه‌ی 4 ملیار دیناری پێدراوه.
"
