له‌مه‌و پاش کۆمپانیایه‌کی پسپۆڕی به‌ریتانی پشکنین بۆ سه‌رجه‌م ده‌رمانه‌کانی هه‌رێم ده‌کات
دکتۆر \"رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید\"" وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند: \""له ئێستادا سه‌رقاڵی هێنانی کۆمپانیایه‌کی پسپۆڕی به‌ریتانین که پشکنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه ده‌کات که دێنه کوردستان و ئاشکراشی ده‌کات که له کوێوه هاتووه و دروست کراوه و چ کۆمپانیایه‌ک به‌رهه‌می هێناوه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی باس کرد: له ئێستادا گرێبه‌ستێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیا به‌ریتانیه واژۆ ده‌کرێت و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و له مه‌راسیمێکی تایبه‌تدا ده‌کرێته‌وه و ده‌ست به‌کار ده‌بن.
رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید ئه‌وه‌شی باس کرد: \""به ده‌ستبه‌کار بوونی ئه‌و کۆمپانیایه‌ش بۆ کۆنترۆڵ کردنی ده‌رمان له کوردستان، بڕیار ده‌رده‌که‌ین بۆ داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و دووکانانه‌ی که له کۆڵانه‌کاندا کار ده‌که‌ن یاخود پێدانی مۆڵه‌ت به ژماره‌یه‌کیان به‌پێی پسپۆڕی و شاره‌زایی خۆی له کاره‌که‌ی دا.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی که له ئێستادا 4هه‌زار دوکان له هه‌رێمی کوردستان کاری یاریده‌ده‌ری پزیشکی ده‌که‌ن له کۆڵانه‌کان و کۆنترۆڵ کردنیان تا راده‌یه‌ک ئه‌سته‌مه و دوابه‌دووای ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌و کۆمپانیایه‌ش له هه‌ر حاڵه‌ت و سه‌رپێچیه‌کدا له‌لایه‌ن ئه‌و دوکانانهوه، راسته‌وخۆ ئه‌و کۆمپانیایه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌کرێته‌وه که ده‌رمانی پێفرۆشتووه. "
