هەفتەی ڕابردوو، 152 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتوگوزارییەکانی سۆرانیان کردووە

هەفتەی ڕابردوو، 152 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتوگوزارییەکانی سۆرانیان کردووە
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری شارۆچکەی سۆران ڕایگەیاند: لە هەفتەی ڕابردوودا 158 هەزار و 110 گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتوگوزارییەکانی سۆرانیان کردووە و هەروەها 8هەزار و 310 گەشتیاریش لە سنووری سۆران ماونەتەوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران کە سەرپەرشتی هەر چوار شارۆچکەی سۆران دەکات، بورهان مستەفا، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"لە هەفتەی ڕابردوودا لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز 8 هەزار و 310 گەشتیار ماوەی 24 سەعات لە شوێنە گەشتو گوزارییەکانی سۆران ماونەتەوە، هەروەها زیاتر لە 6 هەزار گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتونەتە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگای شارۆچکەی سۆران بەرەو شارەکانی تر چوونە، 158 هەزار و 110 گەشتەوەر سەردانی شوێنە گەشتو گوزارییەکانی سۆرانی کردووەو بەهۆی نەبوونی شوێن ئێوارە گەڕاونەتەوە\"".
بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری سۆران ئاماژەشی بە هەبوونی 130 خانووی گەشتیاری لە پارکی ڕەواندز کردوو کە شەوانە جێگای 620 گەشتیار دەبێت، لە جوندیان 24 خانوو و مۆتێلێکی گەشتیاری لێیە،هەروەهالە رەواندز و دواتریش 12 خانووی گەشتیاری لە دەڕوازەی سۆران هەیە و 3 هۆتێلیش لەو ناو شاری سۆران هەن کە هەموو ئەو شوێنانە بەردەوام کراوەن و لە پێشوازی گەشتیاران دان."
Top