مانگی داهاتوو دەوامی خوێندن دەست پێدەکاتەوە
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،\"هاجەر داود\""، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گووتی:\""ڕۆژی 23 ئاب/ئۆگۆست مامۆستایانی سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لەقوتابخانەکانی خۆیاندا دەست بەکار دەبن و ڕۆژی 10 ئەیلولیش دەوامی ئاسایی خوێندنی قوتابخانەکان دەست پێدەکاتەوە\"".
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە ساڵی ڕابردوو دەوامی ئامادەییە پیشەکان لەو وادەیەدا دەستی پێنەکردوە و ماوەی بیست ڕۆژ دواکەوت. تاکو ئێستاش نازانرێت ئاخۆ ئەمساڵیش دەوامی ئامادەییە پیشەییەکان هەمان شێوە دهبێت؟
ئاژانسی پەیامنێر چەندین جار پەیوەندی بە ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوه کرد، بەڵام پەیوەندیەکان سەرکەوتوو نەبوون."
