هاتوچۆی بارهه‌ڵگر له‌ڕۆژدا قه‌ده‌غه ده‌كرێت
عه‌مید (قادر سدیق) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌رێم وتی:\"بۆ پاراستنی گیان‌و ماڵی هاوڵاتیان، پۆلیسی هاتوچۆ له‌هه‌ر سێ شاره‌كه به‌هاریكاریی ئاسایش‌و پۆلیس چه‌ندین تیمیان ئاماده كردووه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شوێنه گه‌شتیاری‌و خێزانییه‌كاندا، هاریكاریان بن به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان‌و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كان.
وتیشی:\""به‌هۆی زۆریی ڕووداوه‌كانی ماتۆڕسكیل له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان‌و سه‌لامه‌تی گیانی شوفێرانی ماتۆڕسكیل، له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا، وه‌ك شوفێرانی ئۆتۆمبێل سزاده‌درێن\"".
ڕوونیشیكرده‌وه، به‌هۆی زۆریی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌نێوان شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، كه ئه‌وه‌ش هۆكاری زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ڕێگرتن له‌ڕووداوه‌كان بڕیاردراوه، له‌مه‌ودوا ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌كاتژمێر (8) به‌یانی تاوه‌كو (8)ی ئێواره، نابێت به‌هیچ شێویه‌ك هاتوچۆ له‌ڕێگه گشتییه‌كانی نێوان شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بكات."
