هاوسەرۆكى پەیەدە: ئامادەم لەگەڵ داود ئۆغڵو چاوپێكەوتن ئەنجام بدەم

هاوسەرۆكى پەیەدە: ئامادەم لەگەڵ داود ئۆغڵو چاوپێكەوتن ئەنجام بدەم
ساڵح محەمەد موسلم هاوسەرۆكى پارتى یەكەتیی دیموكراتى كورد لە سووریا (پەیەدە) ڕاى گەیاند، ئامادەیە لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا چاوپێكەوتن ئەنجام بدا، وارگەى \"ئێن تی ڤى\"" توركى ئەمڕۆ چوارشەم گواستییەوە.

بەپێى سەرچاوەكە هاوسەرۆكى پەیەدە ڕاى گەیاند، ئێمە هیچ كاتێك دوژمنایەتى گەلى توركمان نەكردووە و ئامادەم لەگەڵ داود ئۆغڵو یان هەر بەرپرسێكى تورك چاوپێكەوتن ئەنجام بدەم.

موسلم گوتى، پەیەدە لە سووریا سێیەمین هێزى كوردییە و هیچ پێوەندییەكى ڕێكخستنیمان نییە لەگەڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە).

لە وەڵامى پرسیارى \""لە ناوچەكانى ژێر كۆنتڕۆڵى پەیەدە هێرش بۆ سەر توركیا دەكەن\"" ئاماژەى دا، بۆچوونى ئێمە لەم خاڵەدا زۆر ڕوونە و لەلایەن ئێمەوە تەقە لە توركیا ناكرێ.

موسلم لەبارەى سووریا ڕاى گەیاند، ڕژێمى سووریا وا بەئاسانى ناڕوخێ و ئەگەر بشڕوخێ سووریا لەگەڵ خۆى لەناو دەبا.















ئاكانیوز"
Top