ڕۆژ نوری: بڕیاردرا ئەنجومەنیبالای دانووستان یاسایەكی تایبەتی بۆ دەربكرێت
لەتەلاری پەرلەمانكوردستان یەكەمین كۆبونەوە تایبەت بەپێكهینانیئەنجومەنی بالای دانووستان لەگەل حكوومەتی فیدرال بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ ئەم لیژنەیەی بڕیاری لەسەردرابوو لەپەرلەمانی كوردستان یەكەمكۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
لەكۆبوونەوەكەدا كەبەسەرپەرشتی ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وئامادەبوونی رۆژ نوری شاوێس جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و حەسەن محمد سوورە جێگری سەرۆكیپەرلەمانی كوردستان و فەرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆن وپێكهاتەكانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و محمدئیحسان نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەبەغداو سەعد خالد رێكخەری نێوان حكوومەت وپەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون.
ئەرسەلان بایز بەناوی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردوورایگەیاند\" خۆشبەختانە لەكۆبوونەوەی دووشەممەی رابردوو هەمولا لەسەرپێكهێنانی ئەو ئەنجومەنە كۆكبووین و لیژنەیەكیش بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنەكەپێكهات، ئەمڕۆش كەیەكەم كۆبوونەوەی ئەو لیژنەیە بەرێوەدەچێت سەرۆكی پەرلەمانپێشنیاری كرد لەكۆبوونەوەكەدا میكانیزیمیچۆنیەتی دانانی ئەو هەیئەتەو چۆنیەتیدارشتنی پرۆژە یاسایەك كەپەرلەمان و حكومەت بەیەكەوە دایبرێژنبكرێتە ئەجیندای كۆبوونەوەكە.
دواتر بەگشتی قسە لەسەر چۆنیەتی پێكهێنان و رۆڵ و ئەرك و ئامانجی ئەنجومەنەكە لەهەردوو رووی یاسایی وسیاسیەوە كرا، بەشداربووان تەئكیدیانكردەوە كە ئەو ئەنجومەنە بەیاسا لەپەرلەمانی كوردستان دروستبكرێت و تەئكیدیشیانلەسەر سوود وەرگرتن لەبیروبۆچوونەكانی بەشداربووانی كۆبوونەوەكەو ئەو پرۆژانەشكردەوە كەلەبەردەستەو داواشیان كرد بەسوود وەرگرتن لەگفتوگۆكانی هەردووكۆبوونەوەكە حكومەت پرۆژە یاسایەك پێشكەشی پەرلەمان بكات.
كۆبوونەوەكانیشبۆ گەڵاڵەكردنی رەشنووسی پرۆژە یاسایەكی هاوبەش بەردەوام دەبێت و سەرۆكایەتیپەرلەمانیش لایەنە پەیوەندیدارەكان لەكۆبوونەوەی داهاتوو ئاگادار دەكاتەوە.
دوای كۆبونەوەكەش ڕۆژ نوری شاوێس جێگری سەرۆكیئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕای گەیاند، كۆبونەوەكە لەسەر بانگێشتی سەرۆكایەتیپەرلەمانی كوردستان بوو، بەچڕی لە دامەزراندنی ئەو دەزگایە كرا بۆ دانووستانلەگەڵ بەغدا، لەكۆبونەوەكە هەموو لایەنەكان ڕای خۆیان دەربڕی لەسەر سێ شتیئەساسی یەكەمیان ئامانجی ئەم دەزگایە دووەم هەیكەلیەتی ئەم دەزگایە سێیەم ئەوسەوابیتانەی كە خیلافی لەسەر نییە و هەموو لایەنەكان كۆكن لەسەری بەگشتیكۆبونەوەكە كۆبونەوەیەكی باش بوو.
ئاماژەی بەوەشدا: لەم كۆبونەوەیە بڕیاردرا كە بەزووترینكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەك لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گفتوگۆیانەیكەكراوە لە كۆبونەوەكاندا ئامادە بكرێت ئەم پڕۆژەیە پێشكەش بە پەرلەمان بكرێتبۆ ئەوەی لەگەڵ پڕۆژەكانی تردا كەهەن ببن بە ئەساسی گفتوگۆی ئەم بابەتە.
ڕونیشكردەوە: دروست بوون و پێشوازی كردن لەم دەستە بەپێی مستەواو و هەیكەلیەتی ئەودەستەیەیە، تامستەوای بەرزبێت و هەیكەلیەتی ڕێك و پێك بێت بایەخی زیاتر لەسەرئاستی عێراق بەم دەستەیە زیاتر دەدرێت.
زیاتر وتی: قسە كردن بەشێوەیەكی گشتی لەسەر غتوتی عامیپڕۆژەكە ئەمڕۆ كۆتایی پێهات ماوەتە سەر وردەكاری و سیاغەی پڕۆژەیەكی یاساییڕێك و پێك.
"
