له‌م مانگه‌دا تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌م ده‌ست پێده‌کات

له‌م مانگه‌دا تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌م ده‌ست پێده‌کات
بڕیاره‌ 25ی ئه‌م مانگه‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌می پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی و دوازده‌یه‌می ئاماده‌یی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێبکات. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زمونه‌کانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و تاقیکردنه‌وانه ماوه‌ی نۆ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و قوتابیانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ تانه‌ له ئه‌نجامه‌کانیان بده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌کان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان \"باپیر به‌کر\"" به ئاژانسی په‌یامنیری راگه‌یاند: \""رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌می پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی و دوازده‌یه‌می ئاماده‌یی له هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێده‌کات و بۆ ماوه‌ی نۆ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.\""

باپیر عه‌لی گوتی: \""قوتابیان مافی تانه‌ لێدانیان هه‌یه و ده‌توانن دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان تانه‌ له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان بده‌ن بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌.\""

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌کان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: \""شێوازی تانه‌ لێدانه‌کان هه‌روه‌کو خولی یه‌که‌م وایه و له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌کانه‌وه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌کرێت دواتریش پێداچوونه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامه‌کانیان ده‌کرێت و وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌.\"""
Top