ئه‌حمه‌د تورک: بێ ئه‌وه‌ی کوردان کورستانێکی یه‌کگرتوویش دابمه‌زرێنن، ده‌توانن ئازاد بن
ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی میللیه‌تی چاپی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە: ئه‌حمه‌د تورک گوتی، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نه‌مگوتووه کورد ده‌بێ حکوومه‌تی یه‌کپارچه‌یان هه‌بێت، چونکە ئه‌وه وه‌ک تێداچوون و مردنی کوردان وایه، خۆکوشتنی کوردانه. من ویستوومه بڵێم پێویستە هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ئازاد بن و سنووری نێوانیشیان دیار بێت. وه‌ک فه‌رەنسا، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا، یانی بێ ئه‌وه‌ی کوردان کورستانێکی یه‌کگرتوویش دابمه‌زرێنن، ده‌توانن ئازاد بن.\\\""
هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده، گوتی کۆمه‌ڵگه‌ی 40 ملیۆن که‌سیی کوردان ده‌بێ به زمانی خۆیان له‌ژێر په‌ره‌وه‌رده‌کردندا بن.
ئه‌حمه‌د تورک هه‌روه‌ها داوی کرد رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌کردنی پرسی کوردان به‌خۆکه‌وێت و به باشی له کێشه‌ی کوردان بگات. "
