لەماوەی 6 مانگی رابردوودا زیاتر لە 288 هەزارئاژەڵ سەربڕاون
هەروەها گوتی: لەشاری هەولێریش 63119 سەركاوڕو10340 و سەر جیسك و 16918 سەر ڕەشەووڵاخ لە سەرجەمگۆشتگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر سەربڕاون، لەشاری دهۆكیش 35972 سەر كاوڕو6865 سەر جیسك و 1851سەر ڕەشەووڵاخ لە سەرجەم كۆشتگەكانی سنووری پارێزگایدهۆكدا سەربڕاون، لەگەرمیانیش4789 سەركاوڕو 4795 سەر جیسك و 1311 سەر ڕەشەووڵاخ لە سەرجەم گۆشتگەكانی سنووری ئیدارەیگەرمیاندا سەربڕاون، هەروەها ژمارەیەكی زۆری ئاژەڵیش لەدەرەوەی گوشتارگەكانسەربڕاون كە مەزەندەی رێژەی 25% ی ئاژەڵە سەربڕاوەكان دەكرێت.
گوتیشی: لەسەرجەم پارێزگاكانی كوردستان بەئیدارەی گەرمیانیشەوە27 كۆشتگەی ئاژەڵیهەیەو 3 لەو هاوچەرخن، هەروەها لەلایەنستافی پزیشكی ڤێتێرنەری شارەزاوە ڕێگەنادرێت بەهیچ شێوەیەك ئاژەڵی نەخۆش سەر ببڕدرێت و گۆشتی نەشیاو بۆ خواردنی هاووڵاتیان لەمكۆشگانەدا دەربچێت، هەر ئاژەڵێكیش دووجار پشكنینی بۆ دەكرێت (پشكنینی پێشسەربرین و پشكنینی دوای سەربڕین )، لە 6 مانگی رابردووش 245 لاشەی ئاژەڵی جۆراوجۆرو 30 هەزارو 624 ئەندامی جۆراو جۆریئاژەڵ كە بۆ خواردنی مرۆڤ نەشیاو بووەسوتێندراون .
