مینحه‌ی 600 هه‌زار، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ش ده‌گرێته‌وه
(عه‌زیز عه‌لی فه‌تاح) به NNA ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی به‌گوێره‌ی یاسای ژماره (38)ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، خانه‌نشین كراون، مینحه‌ی (600) هه‌زار دینار ده‌یانگرێته‌وه به‌مه‌رجێك موچه‌كه‌یان له (400) هه‌زار دینار كه‌متربێت.
عه‌زیز عه‌لی وتی:\"دابه‌شكردنی مینحه‌كه به‌دوو قۆناغ ده‌بێت، قۆناغی یه‌كه‌م له‌مانگی ئابدا دهبێتو قۆناغی دووه‌میش ده‌كه‌وێته مانگی تشرینی دووه‌م، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌م دوا ده‌كه‌وێت بۆ مانگی ئه‌یلول\"".
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، هه‌ندێك خانه‌نشین هه‌ن، كه به‌گوێره‌ی یاسا خانه‌نشین نهكراونو موچه‌كانیان (37) هه‌زار دینار یاخود (60) هه‌زار دیناره، بۆیه ئه‌و مینحه‌یه نایانگرێته‌وه.
"
