ئەحمەد داود ئۆغڵو سەردانى كەركووك دەكا

ئەحمەد داود ئۆغڵو سەردانى كەركووك دەكا
ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا كە دوێنێ چوارشەم بەسەرۆكایەتى شاندێكى باڵاى وڵاتەكەى گەیشتە هەرێمى كوردستان و لەگەڵ مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان كۆبووەوە، بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەم بەسەردانێك گەیشتە كەركووك، ئاژانسى \"ئەنادۆڵ\""ى توركى گواستییەوە.

بەپێى ئاژانسەكە داود ئۆغلو دواى ئەنجامدانى دیدارەكانى دوێنێى لە هەولێر /پایەتەختى هەرێمى كوردستان/، بەیانى ئەمڕۆ بەباوەشێنكە گەیشتە شارى كەركووك و چاوەڕوان دەكرێ كۆمەڵێك چاوپێكەوتن ئەنجام بدا.

سەردانەكەى داود ئۆغڵو بۆ كەركووك، دواى تێپەربوونى ساڵانێكى زۆر یەكەمین سەردانى توركیایە بۆ ئەو شارە و بەهۆیەوە بەسەردانێكى مێژووى وەسپ دەكرێ، ئەمە بەپێی هەمان سەرچاوە.

ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا دوێنىَ چوارشەم بەسەرۆكایەتى شاندێكى باڵاى وڵاتەكەى گەیشتە هەرێمى كوردستان و لەگەڵ مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكى فرەوان و دۆستانە لەبارەى پێوەندییە دوو قۆڵییەكان و پرسەكانى هەرێمى، بەتایبەتى لەسەر دۆخى سووریا كرا.














ئاكانیوز"
Top