یه‌زدانپه‌نا: ئاماده‌ین بۆ پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له‌هه‌رێم
(سمكۆ یه‌زدانپه‌نا) سكرتێری گشتی (یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان) له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی ڕای گشتی كردووه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و له‌و ڕووه‌شه‌وه وتوویه‌تی:\""وا جارێكی تریش عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانی ژێر فه‌رمانی (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر به‌شێك له‌خاكی پیرۆزی كوردستان، واته باشوری كوردستان، سه‌ربازی له‌ناوچه‌ی زوممار كۆكردووه‌ته‌وه\"".
له‌به‌شێكی تری ئه‌و نامه‌یه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست NNA كه‌وتووه، سكرتێری یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان ده‌ڵێت:\""هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و له‌شكركێشییانه جاری یه‌كه‌م نییه كه له‌ژێر فه‌رمانی نوری مالكی ده‌رهه‌ق به‌هاوخوێنه‌كانمان له‌باشوری كوردستان ده‌كرێت، به‌دڵنییاییشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش كاره‌سات ڕوونه‌دات، تا ئه‌و كاته‌ی نوری مالكی‌و شۆڤێنیه عه‌ره‌به‌كان له‌عێراق كاربه‌ده‌ست بن، هه‌ڕه‌شه‌كان له‌گه‌لی كوردی باشوری نیشتمان به‌رده‌وامده‌بێت\"".
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر باشوری كوردستان هه‌یه، سمكۆ یه‌زدانپه‌نا؛ پارێزگاری‌و به‌رگری له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌ركی هه‌ر كوردێك ده‌زانێت‌و ده‌ڵێت:\""ئه‌ركی نیشتمانی‌و هاوخوێنی‌و ویژدانی‌و ئه‌خلاقی‌و حزبیی ئێمه‌ی كوردانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا ئه‌وه‌یه، كه شانبه‌شانی هاوخوێنه‌كانمان، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌كانی باشوری كوردستان، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپاكانی مالكی‌و هه‌ر هێزێكی دیكه، كه بیه‌وێت ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر باشوری كوردستان، ئاماده‌بین\"".
له‌كۆتایی نامه‌كه‌شیدا سمكۆ یه‌زدانپه‌نا نووسیویه‌تی:\""له‌ئێستادا یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان به‌پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاماده‌ین‌و هیوادارین كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی باشوری كوردستان، ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه، وه‌ك شانازییه‌ك به‌شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بسپێردرێت\""."
