شەشە بەشی نوێ لە زانکۆی راپەڕین دەکرێتەوە

شەشە بەشی نوێ لە زانکۆی راپەڕین دەکرێتەوە
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى زانکۆى راپەڕین رایگەیاند،لەو بەشانەى کە وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارى کردنەوەیانى داوە، شەش بەشى جۆراوجۆر وەبەر زانکۆى راپەڕین کەوتووە.

جێگرى سەرۆکی‌ زانکۆی‌ ڕاپەرین، حسێن عەلى، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"ئەوشەش بەشە بریتین لە بەشەکانى (باخچەى ساوایان، بایەلۆجى، کۆمپیوتەر، ماتماتیک ، سکوڵى کشتوکاڵى، یاسا)\"".
حسێن عەلى گوتى،بۆ ئەمساڵى خوێندن (2012 - 2013 ) پلان و بەرنامەى وەرگرتنى قوتابیمان لە چوار بەشى : باخچەى ساوایان، بایەلۆجى، کۆمپیوتەر، ماتماتیک داناوە و بە گوێرەى پێویست و دیاریکراو قوتابى وەردەگرین.
باسى لەوەشکرد، دوو بەشەکەى تر (سکوڵى کشتوکاڵى، یاسا) هەرچەندە بڕیارى کردنەوەیان دراوە، بەڵام بەهۆى چەند هۆکارى و پێویستیەکەوە ئەمساڵ قوتابى وەرناگرێت و هەوڵدەدیەن بۆ ساڵى داهاتووى خوێندن (2013 - 2014 ) لەو دوو بەشەش قوتابى وەربگرین.
جێگرى سەرۆکی‌ زانکۆی‌ ڕاپەرین ئاماژەى بەوەشکرد،لەو بودجەیەى کە بۆ پەرەپێدانى زانکۆکان تەرخانکراوە، بەشێکمان بۆ دابینکراوە کە بە نیازین بەهۆیەوە بەشە زانستیەکانى پێ فراوان بکەین و تاقیگەو پێویستى ئەو بەشانەى پێ دابین بکەین.
لە درێژەدا حسێن عەلی رونیکردەوە، لە فروانکردنى بوارى خوێندن لە زانکۆ بەردەوام دەبین بە تایبەت کە لە دوو ساڵى داهاتوودا بەهۆى دەرچوون و گەڕانەوەى ئەو مامۆستایانەى کە لە خوێندنى تواناسازى دەخوێنن،گرفتى کەمى و نەبوونى مامۆستاشیان چارەسەر دەبێت."
Top