هەرێمی كوردستان پەنابەری سووری وەردەگرێ و مالیكی بەسنوور بەزاندنی دەزانێ
پارێزگاری نەینەوا داخستنی سنوورەكان بەسەر پەناهەندەی سووری بەكارێكی نامرۆڤانە وەسفدەكات و دەڵێ بەفەرمانی ئێران ئەو بڕیارە دراوە. سوپاسی هەرێمی كوردستانیش دەكات كە پابەند نەبووە بەو بڕیارەی مالیكی.
ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری موسڵ و سەركردەیەكی فراکسیۆنی عێراقیە رایگەیاند \"حكومەتی عێراق سنوورەكانی بەسەر پەناهەندە سووریەكان داخستووە، ئەوەش بۆ پشتیوانیكردنی رژێمی بەشار ئەسەدە \"".
ئەسیل نوجێفی گوتی \""بڕیارەكەی حكومەتی عێراق كەوا هیچ پەنابەرێكی سووری وەرنەگرێ، بەهۆی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانییەوە بووە كە هەردووكییان هێشتا پشگیری رژێمی ئەسەد دەكەن\"".
گوتیشی \""داواكارم عێراق لە داهاتوودا هەموو پەنابەرەكان لەخۆ بگرێت، ئێمە لە ئێستادا توانای وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەمان هەیە، چونكە لە ناوچەی رەبیعەی نزیك سنووری سووریا، كەمپینمان دروستكردوە\"".
پارێزگاری موسڵ گوتیشی \""دوو سەربازی پلەداری رژێمی سووریا كە هەڵهاتبوون، هاتنە خاكی عێراق و لەموسڵ گیرسانەوە، بەڵام هێزەكانی عێراق كە مالیكی سەرپەرشتیان دەكات، رادەستی سووریایان كردنەوە و هەردووكیان دواتر لەسێدارە دران\"".
لەبارەی کردنەوەی سنوورەکانی هەرێمی كوردستان بۆ پەنابەرە سووریەكان كە رۆژانە زیاتر لە 100 پەنابەر وەردەگرێ، ئەسیل نوجێفی گوتی \""بەڕاستی دەستخۆشی لە پارێزگاری دهۆك و حكومەتی هەرێمی کوردستان دەكەم بۆ ئەو بڕیارە ئازایەنەیان، چونكە ئەوانە بڕیاری سەربەخۆن و دژی بڕیاری حكومەتی ناوەندە، بەڵام بڕیاری مرۆیین و پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە\"".
هەروەها گوتی \""ئێمە لە عێراقیە و برایانمان لە هاوپەیمانی كوردستانی لەسەر ئەوە رێككەوتووین كە بێ لایەنانە رەفتار لەگەڵ سووریا بكەین و پشتیوانی كردنمان بۆ گەلی سووریا بێت نەوەك بۆ رژێمی ئەسەد\"".
-رووداو"
