سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووك و به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و شنگاڵ مه‌حكووم ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێرای به توندی ئیدانه و مهحكوومكردنی ئه‌م هێرشه تێرۆریستیانه ، هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانانه ده‌كات و له خوای مه‌زن داواكاره شه‌هیدان به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ بڕینداران ده‌خوازێ .
ئه‌م زنجیره ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مرۆ و ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرش و په‌لاماری دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تیرۆریستان جموجۆڵی خۆیان به‌رفراوان كردووه ، بۆیه پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ و ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به بایه‌خێكی زۆره‌وه له سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه بوه‌ستن و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ره‌تی بۆ بدۆزنه‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هاریكارییه‌كی پێویست .
وته‌بێژی فه‌رمی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
23/7/2012
