سەرۆكی گەورەترین هێزی ئۆزسیۆن بە(گوڵان)ی گوت دادپەروەر دەبین بەرامبەر كێشهی كورد و پەیمانمان لەسەر داوە
عەبدولباست سەیدا، سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا لە دیمانەیەكی تایبەتیدا لەگەڵ گوڵان، دەربارەی ئەو كێشەیەی لەسەر ناو هێنانی زاراوەی (گەلی كورد) لە كۆنگرەكەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە قاهیرە، رایدەگەیەنێ: لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە پشتی بە زاراوەی (گەلی كورد) بەست، ئەم زاراوەش ئێستا بووەتە شتێكی باو لە فەرهەنگی سیاسی سوریا، ئێمە لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی پەیمانێكی پێشكەوتوومان هەیە لەم بارەیەوە، هیواخواز بووین پشتی پێ ببەستین لە كۆنگرەی قاهیرەدا.
سەیدا گوتیشی: هەندێك لە بەشداربووان تەحەفوزیان هەبوو لە بەكارهێنانی دەستەواژەكەو دانیان بە مافەكانی كورددا نا و پێویستە كێشەی كورد لە سوریا بە شێوەیەكی دیموكراتی و دادپەروەرانە لە چوارچێوەی یەكێتی نیشتیمانی سووریادا چارەسەر بكرێ، بەڵام قسەیەك هەیە كە نابێ باس لە چەند گەلێك بكرێت لە چوارچێوەی یەك دەوڵەت و تەنیا یەك گەل هەیەو لە نەتەوەی جیاجیای وەك عەرەب و كورد و سریانی و توركمان وتاد. پێكهاتووە.
تەواوی دیمانەكەی گوڵان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا لە ژمارە 887ی گۆڤاری گوڵان دەبینن
