ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت؛ هه‌واڵێك به درۆ ده‌خاته‌وه
هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی خراب – دێم له پارێزگای دهۆك كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ٤ی ته‌ممووزی ٢٠١٢ له لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرایه‌وه، پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌یانهێشتووه كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ڕووماڵی هه‌واڵه‌كه بكه‌ن!.
ئه‌م هه‌واڵه ته‌واو هه‌ڵبه‌ستراوه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره، چونكه هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆ ڕووماڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه بانگهێشت كرابوون و له بینای پارێزگای دهۆكه‌وه به ئوتومبیلی تایبه‌ت بۆ شوێنی پرۆژه‌كه گوزراونه‌ته‌وه. هه‌ر بۆ نموونه‌ش ئاماژه به كه‌ناڵه‌كانی KNN و سپێده و NRT ده‌ده‌ین كه له وێ بوون و ڕووماڵی ڕووداوه‌كه‌یان كرد.
حكوومه‌ت خۆی نیازیه‌تی و پێشوازی له هه‌موو كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن ده‌كات كه ڕووماڵی چالاكییه‌كانی بكات، چونكه ئه‌مه بۆ حكوومه‌ت خۆی باشه و تا كه‌ناڵی زیاتر ڕووماڵ بكه‌ن، كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌ت باشتر به خه‌ڵك ده‌گه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٧ی ته‌ممووزی ٢٠١٢
