سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای رێكخراوی ئاشتی جیهانی ده‌كات
له دیدارێكدا ، سه‌رۆكی رێكخراوی ئاشتی جیهانی له مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دواو رایگه‌یاند كه رێكخراوه‌كه به نیازه كۆنفرانسی ئاینده‌ی له هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێ و ئه‌و سه‌ردانه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه كه له نزیكه‌وه ئاشنای ئه‌و ئاماده‌كارییه بن كه بۆ كۆنفرانسه‌كه كراوه و سه‌رسامی خۆیشی نیشاندا سه‌باره‌ت به پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ر هه‌موویان بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه و ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له‌و ئامانجانه‌ی كه رێكخراوه‌كه بۆی تێده‌كۆشێ و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه كوردستان بۆ ئاشتیه‌كی سه‌رتاسه‌ری هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌مه‌یش جێی رێزی رێكخراوه‌كه‌یه و به چاوێكی پڕبایه‌خه‌وه‌ش سه‌یری ئه‌م رۆڵه‌ی ده‌كرێ ، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و له ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی_ش رۆڵێكی به‌رچاوی گێراوه له هێنانه‌دی ئاشتیه‌كی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا ، بۆیه له ئاینده‌دا رێكخراوه‌كه ده‌توانێ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم كار بكات و كوردستانیش وه‌كو نموونه‌یه‌ك نیشانی جیهان بدات ، نه‌ك هه‌ر له عیراق به‌ڵكو له ناوچه‌كه‌شدا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكخراوه‌كه به‌رنامه‌یه‌كی مه‌حكه‌می هه‌یه و وه‌كو ده‌ستپێكیش نیازی وایه نووسینگه‌یه‌كی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه گه‌لی كوردستان له دێر زه‌مانه‌وه تا ئێستا هه‌وڵی هێنانه‌دی ئاشتیه‌كی سه‌رتاسه‌ری داوه و هه‌وڵه‌كانی دۆستانمان له هاریكاریكردنی میلله‌ته‌كه‌مان جێی رێزه جا له هه‌ر بوارێكدا بێت و به هه‌موو توانایه‌كیشمانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و وه‌زعه‌ی كه ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه به‌ره‌و پێشی ببه‌ین .
