له رێوڕه‌سمێكدا گرێبه‌ستی دابینكردنی زه‌وی بۆ كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئیمزا كرا
ئه‌لیكس لاسكریس كه ئه‌مڕۆ وه‌ك كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم كۆتایی به كاره‌كانی دێت، له كاتی ئیمزاكردنی ئه‌م گرێبه‌سته له وته‌یه‌كدا سوپاسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و پشگیریه‌ی به‌رده‌وام لێیان كراوه بۆ سه‌رخستنی كاره‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا. هه‌روه‌ها گووتی: دابینكردنی زه‌وی به‌مه‌به‌ستی بیناكردنی باره‌گای كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم و ئیمزاكردنی ئه‌م گرێبه‌سته هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق. به‌ڕێزیان هیوای خواست له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ردی بناغه‌ی بیناكردنی كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر دابنرێت.
دواتر باسی له قوناغه‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به گشتی كرد‌و كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی ئه‌مریكای له هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه سوپاسی ئه‌لیكس لاسكاریسی كرد و رۆلی ناوبراوی وه‌كو یه‌كه‌مین كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاری داهاتوویدا بۆخواست.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێم سوپاسی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه هه‌میشه پاڵپشتیان له به‌روپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كردووه.
