یاسایی لێبوردنی گشتی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم 174 كه‌س له‌م یاسایه سوودمه‌ندبوونه و ئازادكراون، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا چه‌ند كه‌سێكی دیكه سوودمه‌ندده‌بن و ئازادده‌كرێن.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به ئاژانس هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان وسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ و دوێنێ 56 به‌ندكراو له‌به‌ندیخانه‌ی چاكسازی گه‌وران كه لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه ئازادكران.\"
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گووتیشی: له ڕۆژانی داهاتووشدا ئه‌وانه‌ی كه یاسای لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه ئازادده‌كرێن.
یاسایی لێبوردنی گشتی له 4 حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكرا و له 6 حوزه‌یران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه یاساكه په‌سه‌ندكرا.
"
