موراد قه‌ره‌یلان: پێویست بکات له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان سه‌ربه‌خۆیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین
بەرپرسی یەکەمی پەکەکە، موراد قه‌ره‌یلان، له چاوپێکه‌وتنێکدا بۆ ئاژانسی \""فیراتـ\""ـی نزیک لە پەکەکە، ئاماژه‌ی دا که ئه‌وان بێ ئه‌لته‌رناتیڤ نابن، \'\'ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئێمه خۆخستنه به‌ر ره‌حمی AKP نییه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ته‌نیا دیالۆگ نییه. ئه‌گه‌ر به رێگای دیالۆگ نزیکی چاره‌سه‌ری نه‌بنه‌وه و بیانەوێت له‌ناومان ببه‌ن، ئێمه‌یش به‌رخودان ده‌که‌ین و چاره‌سه‌ری خۆمان، چاره‌سه‌ری دیموکراتی سه‌ربه‌خۆ دهردهخهینه پێشه‌وه. گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان یه‌کده‌گرین و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین.\'\'
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ریKCK، موراد قه‌ره‌یلان، لەبارەی پرسی کورد لە تورکیا ڕایگەیاند که ئه‌وان بێ ئه‌لته‌رناتیڤ نابن و خۆیشیان ناخەنە به‌ر ره‌حمی AKPـوه، دیالۆگیشی بە تەنیا ڕێچاره‌ی پرسەکەیان لە تورکیادا نەبینی.
قەرەیلان بڕوای وایە کە کورد له‌م رهوشەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کە جموجۆڵێکی زۆری تێدایە، فاکته‌رێکی گرنگە و گوتی: \'\'ئه‌گه‌ر به رێگای دیالۆگ نزیکی چاره‌سه‌ری نه‌بنه‌وه و بیانەوێت له‌ناومان ببه‌ن، ئێمەیش به‌رخودان ده‌که‌ین و چاره‌سه‌ری خۆمان، چاره‌سه‌ری دیموکراتی سه‌ربه‌خۆ دهردهخهینه پێشه‌وه. گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان یه‌کده‌گرین و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین\'\'.
"
