لە سەعدییە پاسێکی مینرێژکراو پوچەڵکرایەوە

لە سەعدییە پاسێکی مینرێژکراو پوچەڵکرایەوە
لە شارۆچکەی سەعدییە ھێزە ئەمنییەکان پاسێکی مین رێژکراویان پوچەڵکردەوە کە ٢٥٠ کگم مادەی نەتەراتی ئەمۆنیۆمی تێدابووە بووە و ئامادە کراوە بۆ تەقینەوە و شۆفیرەکەشی دەستگیرکراوە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەعدییە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو پاسە لە جۆری کیا بووە و لە لایەن بازگەیەکی ھاوبەشی ھێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەکە دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر پوچەڵکراوەتەوە بە بێ ئەوەی ھیچ زیانێکی لێبکەوێـتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەشیدا: پاسەکە ٢٥٠ کگم مادەی نەتراتی ئەمۆنیۆمی تێدابووە و ئامادەکراوە بۆ تەقینەوە و وتیشی شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە دەستگیر کراوە.
Top