پارێزگا هاوسنووره‌کانی عێراق و ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
له یه‌که‌مین رۆژی کۆبوونه‌وه‌که که شه‌ش پارێزگای عێراق و پێنچ پارێزگای ئێرانی له‌خۆ گرتووه، چه‌ند پارێزگارێکی پارێزگاکانی ئێران و عێراق وته‌یان پێشکه‌ش کرد و تێیدا توانا ئابووری و کۆمه‌ڵاتییه‌کانی پارێزگاکانیان خسته‌ڕوو هه‌روه‌ک چه‌ندین پشنیاریان پێشکه‌ش کرد بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان.
له‌م رووه‌وه پارێزگاری کرمانشان \""دادوه‌ش هاشمی\"" که میوانداریی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کردووه، جگه‌له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی به کارێکی گرنگ وه‌سف کرد بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارێزگاکه‌ی و پارێزگا هاوسنووریهکانی و توانای ئابووری و مرۆیی کرماشانی که به رای پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ پارێزگا هاوسنووره‌کانی له عێراق. ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ناوچه‌ی قه‌سری شیرین بکه‌ن به ناوچه‌یه‌کی ئازادی بازرگانی که ئه‌م کاره کاریگه‌ریی باش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران داده‌نێت.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی پارێزگا هاوسنووره‌کان، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری پارێزگانی عێراق \""تورهان مه‌زهه‌ر موفتی\"" رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیی نێوان عێراق و ئێران مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه و چه‌ندین هاوبه‌شی کلتوری و جوگرافی و ئابووریمان هه‌یه که ئه‌مه به‌سه بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانمان. و گوتی: هیوادارین نه‌ک په‌یوه‌ندیی پارێزگا هاوسنووره‌کان به‌ڵکو په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاکان زیاتر گه‌شه بکات. ئه‌و وه‌زیره‌ی کاروباری پارێزگاکان راشیگه‌یاند: عێراق وڵاتێکی واێران کراوه و به‌ته‌نیا ناتوانین ئاوه‌دانی بکه‌ینه‌وه و پێویستمان به هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ هه‌یه.
پاشان نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران له وته‌یه‌کدا چه‌ندین پێشنیاری خسته‌ڕوو بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارێزگا هاوسنووره‌کانی عێراق و ئێران، له‌وانه ئاسانکاری بۆ سه‌رمایه‌داران و بازرگانه‌کان و وه‌به‌رهێنه‌کان، کردنه‌وه‌ی پێشانگای بازرگانیی هاوبه‌ش، چاک کردنی رێگه‌ی سنووره‌کان و دروستکردنی هێڵی ئاسن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
دواتر هه‌ریه‌ک له پاریزگاری به‌سڕه و دیاله و ئیلام و جێگری پارێزگاری خوزستان وته‌یان پێشکه‌ش کرد و چه‌ندین پێشنیاریان خسته به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌که.
له وتهکیشدا \""نه‌وزاد هادی\"" پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌یه‌کی پوختی بۆ گه‌شه و پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کرد و رایگه‌یاند: کوردستان له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌کانی رژێمی پێشووی عێراقه‌وه ژێرخانی وێران ببوو، به‌ڵام له‌دوای 2003ـوه ده‌ستمان کردووه به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و ته‌نیا له شاری هه‌ولێر تا ئیستا 6ملیارد دۆلار خه‌رج کراوه که له‌و بڕه 60%ی له‌لایه‌ن کۆمپانیا تورکییه‌کانه‌وه بووه. پارێزگاری هه‌ولێر باسی چه‌ند که‌رتێکی دیکه‌ی کرد که پێشکه‌وتنی به‌رچاویان تۆمار کردووه له‌وانه بواری هاتوچۆی ئاسمانی و بواری وه‌به‌رهێنان و که‌رتی کاره‌با، نه‌وزاد هادی گوتی: هه‌ولێر ئیستا بووته سه‌نته‌رێکی گه‌وره‌ی بازرگانی و پزیشکی و خوێندن و هیوای خواست که کۆمپانیا ئێرانیه‌کانیش بێنه هه‌رێم و کێبڕکێی کۆمپانیاکانی وڵاتانی دیکه بکه‌ن که له هه‌رێم کار ده‌که‌ن.
نه‌وزاد هادی باسی ئه‌و گهشهکردنهشی کرد که به‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا هاتووه له خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد له چاو ساڵی رابردوو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه 60% زیادیان کردووه. هه‌ر له وته‌که‌یدا پاریزگاری هه‌ولێر چه‌ند پێشنیارێکی خسته‌ڕوو بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی ئه‌و خاڵه سنووریه.
\""به‌هرۆز محه‌ممه‌د ساڵح\"" پارێزگاری سلێمانیش له وته‌یه‌کدا وێڕای ده‌ستخۆشی له پارێزگاری کرماشان بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌بیرهێنایه‌وه که له رۆژه سه‌خته‌کاندا هاوکاری خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بوون. پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانیشه‌وه رایگه‌یاند: \""به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له کۆمپانیا به‌هێز و سه‌رمایه‌دارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌که‌ین و هاوکاری ته‌واویان ده‌بین.\""
پارێزگاری سلێمانی گوتی: \""له رابردوودا چه‌ندین لێک تێگهیشتنامهمان ئیمزا کردووه له‌نێوان پارێزگا هاوسنووره‌کان، ئێمه ئاماده‌یی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و خاڵانه‌ی که ئێستا نه‌توانراوه جێبه‌جێیان بکه‌ین له چوارچێوه‌ی یاساکانی هه‌ردوو لادا.\""
به‌هرۆز محه‌ممه‌د له‌باره‌ی کوالتیی کاڵا ئێرانییه‌کانه‌وه دوا و داوای کرد به‌رپرسانی ئێران ئه‌م بابه‌ته کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن بازرگانه‌کان کاڵای خراپ ئاودیوی سنووره‌کان بکه‌ن و گوتی: داواکارین له برایانمان له کۆماری ئیسلامیی ئێران هانی بازرگانانی خۆیان بده‌ن ره‌چاوی کوالتیی باشی کاڵا ئێرانییه‌کان بکه‌ن و خۆیان رێگه نه‌ده‌ن به هه‌ندێک بازرگان که کاڵا ره‌وانه‌ی هه‌رێم بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ردوو کۆمپانیا SGS و P.Vیان پێ بێت، چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی کاڵاکان و زه‌ره‌ر و زیانی هاوڵاتیانی هه‌ردوو لا.\""
پارێزگاری سلێمانی چه‌ند پێشنیارێکیشی خسته‌ڕوو له‌وانه لابردنی ڤیزا، کردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌کانی شۆشمی و چۆمان و سه‌یران به‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پسپۆڕانی هه‌ردوو وڵات ده‌به‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی میکانیزمی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه‌ی بۆ گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان پێویستن و بڕیاریشه له دووم رۆژی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌یانێکی لێکگه‌یشتن له‌نێوان پارێزگاکاندا ئیمزا بکرێت."
